ئەحمەد شەرع وەک سەرۆک کۆماری حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیەندرا.
لە سوریا کۆنفڕانسی سەرکەوتن بە بەشداری ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی نوێی سوریا، حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی دیکە بەڕێوەچوو.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا، دوای کۆنفڕانسەکە عەقید حەسەن عبدالغنی وتەبێژی ئیدارەی ئۆپڕاسیۆنەکانی سەربازی بەیاننامەی کۆتایی خوێندەوە.
عبدالغنی راگەیاند، شەرعیان وەک سەرۆک کۆماری حکومەتی کاتەیی راگەیاندوون و لە مەیدانی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی سوریا دەکات.
عبدالغنی باسی لەوە کرد، دەستووری ٢٠١٢ هەڵوەشێنراوە و سوپا، یەکینەی ئاسایشی و پەرلەمانی سەر بە رژێمی ئەسەد ڕوخێنراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.